بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە و ئەنجومەنی سەربازی دێرزوور بە شەڕ هاتوون.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان کرد دوای ئەوەی لەنێو شاری حەسەكە ئەحمەد خەبیل فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی دێرزوور دەستگیركرا شەڕ لە نێوان دوو لایەنی کورد روویدا.
ئەمڕۆ سەرچاوە نزیكەكانی هەسەدە وتیان: بەهۆی جێبەجێنەكردنی فەرمان و رێنماییەكانەوە بووە.
لەلایەكی دیكەوە چەند سەرچاوەیەكی دیكە باسیانلەوەكردووە كەسوكار و بنەماڵەكەی بەتایبەت ئەوانەی سەر بەهۆزەكەی خەبیلن نیگەرانی خۆیان لەو هەنگاوەی هەسەدە نیشانداوە و رەنگە كاردانەوە بنوێنن.
ئەمشەو لەناو شاری حەسەكە رێوشوێنی ئەمنی توندوتوڵ گیرایە بەر و قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندرا.
Your Comment